وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: داوكارییه ده‌ستوورییه‌كانی كورد جێبه‌جێ نه‌كراون

هه‌ولێر-KDP.info- (ریكس تێله‌رسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دۆحه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا داوای گفتوگۆی كرد و راشیگه‌یاند، (عه‌بادی) ئاماده‌ی گفتوگۆیه و داوایش له كورد ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی داواكارییه‌كانی كورد باس بكات رایگه‌یاند، گه‌لی كورد داواكاری هه‌یه كه تا ئێستا به گوێره‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.
(تیله‌رسن) گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بوونی ئێرانه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكوه‌زیران (عه‌بادی) ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆیه سه‌باره‌ت به جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ''جه‌ختمان له‌سه‌ر دانبه‌خۆداگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێكان له نێوان هێزه‌كان، ئینجا هێزی پێشمه‌رگه یانیش هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقییه.''
گوتیشی، ''پێموایه كه تێگه‌یشتنێكی گشتی هه‌یه كاتێك شه‌ڕی داعش ته‌واو بوو، خاك به ته‌واوی رزگار و سه‌قامگیر كرا، ته‌واوی هێزه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێگه‌كانیان، واته پێش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی داعش له 2014.''
راشیگه‌یاند، لایه‌نه‌كان هان ده‌ده‌ن پابه‌ند بن به سنووره‌كانی پێشوو، داوایشی كرد لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن له پێناو رێزگرتن له ده‌ستووری عێراق.
سه‌رچاوه، كوردستان24




