لقی دوو رێوڕهسمێكی ئاههنگ ئامێزی بۆ 300 هونهرمهند رێكخست
بەبۆنەی جهژنی سەری ساڵی نوێو تێکەڵاوبوون و رێزگرتن لە هونەرمەندانی شاری هەولێر، لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کاکەمین نەجار بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێرو نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و شوان محهمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کارگێڕانی لق، رێوڕەسمێکی ئاهەنگ ئامێزی بۆ(300) هونەرمەند لە هەموو بوارە جیاجیا کاندا لە هۆلی ڤێرسا لە شارۆچکەی عنکاوە رێکخست.
لەسەرەتادا عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو لە وتەیەکیدا وێرای پیرۆزبای ساڵی نوێلە هونەرمەندان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی هونەرمەندان کرد لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی و پێشکەتنی کۆمەڵگای کوردستانی، کە توانیویانە بەبیرو بۆچوون وهونەری نواندنی شانۆ مۆسیقا و چڕینی گۆرانییەکانیان بەبێ گوێدانە هیچ ئینتیمایەکی سیاسی و بەویژدانانەوە رێرەوی پێشکەتنی هزروبیری خەڵک بۆ زیاتر ئینتمابوون و خۆشەویستی بە نیشتمان و پێشخستن و پاراستنی کیانی سیاسی هەرێم پێشکەش بکەن، هەروەها بەرپرسی لق هیوای خواست ساڵی ئایندە پڕ بەخشش وداهێنان بێت بۆ هونەرمەندان و تەئکیدیشی کردەوە هەموو هەوڵێک دەدەین ماف و داخوازی هونەرمەند وەک هەمووهونەرمەندانی دونیا لە هەرێمی کوردستان فەراهەم بکرێت، تا لە ئاست ئەوخزمەتانە بێت کە هونەرمەندان پێشکەش بە کۆمەڵگای کوردستانی دەکەن، پاشان هیوا سوعاد سەرۆکی لقی هەولێری هونەرمەندان بەناوی هونەرمەندان ستایشی لقی دووی کرد بۆ ئەم گرنگیدان و رێزگرتنە بە هونەرمەندان، گوتیشی: ئەمە دەبێتە هاندەرێکی باش بۆ ئەوەی هونەرمەندان لە ئایندهدا بتوان خزمەتی زیاتر پێشکەش بە کوردستان بکەن، دواتر بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ لەلایەن هونەرمەندان بووەمایەی خۆشی ئامادەبوان.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


