پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی شوان قەڵادزەیی

بەڕێزان/ رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو(شوان قەڵادزەیی)
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ((شوان قەڵادزەیی))سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان_مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هەروەها پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەوكەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە سەبروئارامی ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.
خوالێخۆشبوو كەسایەتیەكی دیاروماندوونەناس بوو، جێپەنجە و كاروهەوڵ و كۆششەكانی لەپێناو خزمەتگەیاندن بەو ئەزموونەو پەرلەمانی كوردستان روونەو مایەی رێزوستایشە، بۆیە لەدەستانیشی زیانێكی گەورەیە.
جارێكی دیكە سەرەخۆشی لە ئێوەوبنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە گیانی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انالله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/10/2017




