١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەڕێوبەری کەمپەکانی خازر: ھاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

خازر-KDP.info-  بەڕێوبەری کەمپەکانی خازر دەڵێ، بەھۆی داخستنی فڕگەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، گەیاندنی ھاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەکان زۆر کەمی کردووە و کاریگەریی زۆر خراپی بەسەر ڕەوشی ئاوارەکانەوە ھەبووە.

(رزگار عوبێد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ھەرێمی کوردستان، کاریگەریی ئێکجار زۆری ھەبووە بەسەر ھاوکارییەکانی لەلایەن رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەکان دەکرێت، لەبەر ئەوەی ئەوانەی ھاوکاریی ئاوارەکان دەکان زۆرینەیان رێکخراوی ئینتێرناشیۆناڵن و رێژەی کارمەندانیان زۆر کەم کردووە لەنێوکەمپەکان و، گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیانن و ناتوانن بگەڕێنەوە."

(عوبێد) دەشڵێ، لەئێستادا چەند کارمەندێکی کەمی ئەو رێکخراوانەی لە بواری مرۆیی کار دەکەن، لەناو کەمپەکان ماون کە ئەوانیش بڕیاربەدەست نین و زۆر جار بۆ کاریکی بچووک پێویستە پەیوەندی بە دەرەوە بکەن، بۆیە کارەکە زۆر قورس بووە.
باسی لەوەش کرد، لە سنووری خازر و حەسەن شام، پێنج کەمپی لێ ھەیە و ٥٦ھەزار خێزان لەخۆ دەگرێت، زۆرینەیان ترسیان ھەیە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە ترسی حەشدی شەعبی، چونکە ھەڕەشەیان لێ دەکەن.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار