ترامپ: ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌كه

هه‌ولێر-KDP.info- (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە گوتارێکدا کە بە بۆنەی ساڵوه‌گەری رێککەوتننامەی ئەتۆمی پێشکەشکی کرد، داوای هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکەی کرد و رایگەیاند، ناتوانن پەسندی بکەن. گوتیشی، تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات.
راشیگەیاند لە کۆنگرێس پرۆژەیەک بۆ هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکە هەیە، ئەگەر نەگەنە ئەنجام هەڵی دەوەشێننەوە. وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی، بویه چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كرده‌وه‌ی تیرۆریسیتی له دژی ئه‌مه‌ریكا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئێران پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له سووریا، كه چه‌كی كیمیایی له دژی هاووڵاتییانی سڤیل به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌یشی دا، رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامه بۆ ناسه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ناووكییش رایگه‌یاند، تا ئێستا له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا خراپترین رێككه‌وتنه و تارانیش به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی.
(ترامپ) روونی كرده‌وه، دوای رێككه‌وتنه ناووكییه‌كه، سه‌ركێشییه‌كانی ئێران زیادییان كردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن چالاكییه‌كانی تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار بكه‌ن.
له باره‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگه‌یاند، ئه‌و سوپایه به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و له ژێر چاودێری راسته‌وخۆی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه.
راشیگه‌یاند، ئه‌و سوپایه هاوكاریی ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له دژی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر درووشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل كار ده‌كات.




