١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکیا و ئەمەریکا، پێدانی ڤیزایان بە ڕووی یەکدیدا راگرت

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وەک پەرچەکردارێک، تورکیایش هاوشێوەی ئەمەریکا، بڕیاری دا، ڤیزا نەدات بە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی.


باڵیۆزی تورکیا لە ئەمەریکا داوای لە واشنتن کردووە، پێویست دەکات بە ڕێکارەکانی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەکەیان لەو وڵاتە و دیپلۆماتەکانییەوە پابەند بێ.
پشتریش ئەمریکا، لە ڕاگەینیێنداروێکدا  هەمان داوای لە ئانکارا هەبوو.
ئەم پێشووەچوونە، پاش تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستگیرکردنی کارمەندێک لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیستانبووڵە، گوایە ئەو کارمەندە تورکیا دەستگیری کردووە، پێوەندی هەبووە بە (فەتحوڵڵا گولەن) کەسایەتیی ناسراوی ئایینیە کە تورکیا بەوە تۆمەتباری کردووە، گوایە لە پشت هەوڵی کودەتاکەوە بووە.
واشنتن دەڵێ، دەستگیرکردنی ئەو کارمەندەی باڵیۆزخانەکەیان، بێ هیچ بەڵگەیەکە و، کاریگەریی خراپیشی بەسەر پێوەندییەکانی هەردوو وڵاتەوە دەبێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار