١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی فەڕەنسا: دەبێ ددان بە مافەکانی کورددا بنرێ

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، گفتوگۆ تاکە چارەسەرە بۆ چارەکردنی نێوان هەولێر و بەغدا. ڕاشیگەیاند، دەبێ ددان بە مافی کورد و کۆی پێکهاتەکاندا بنرێ.

وەک بڕیار بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی فەڕەنسا(ئیمانوێل ماکڕۆن) و سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی)ـدا کۆ بوونەوە و، بە گوتەی (ماکڕۆن)، پێوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستانیان خستووەتە بەر باسەوە.

پاش کۆبوونەوەی نێوانیان، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز درا و، تێیدا سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە دۆخی ناوچەکە و عێراق، هەروەها ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوانیان بووە.
(ئیمانوێل ماکڕۆن) ڕایگەیاند، پێشریش گوتوومانە لەگەڵ ئارامی و یەکپارچەیی عێراقداین، هەروەها لەگەڵ ئەوەداین ڕێز لە خواستی گەلی کورد و مافەکانیان بگیرێ.

ئاماژە بەوەی کە نابێت ریفراندۆمی رۆژی 25/9/2017  ببێته‌ هۆی درووستبوونی گرژی و پێویسته‌ دۆخه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و گفتوگۆ بكرێت و فەڕەنسایش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماده‌یە نیوه‌ندگیری بكات، (ماکڕۆن) جەختی لە گفتوگۆ بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و، ڕایگەیاند، دەبێ ددان بە مافی کورد و کۆی پێکهاتەکاندا بنرێ.


هاوکات (عەبادی) ڕایگەیاند، ئەم سەردانەمان جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و پتەوکردنی پێوەندییەکانمان.

ئەو گوتیشی، ئێمە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیرییەکەی دەکەین.

 

بەگوێرەی پێگەی ئەی بی سی نیوز جیهانی، پاش گوتاری سەرۆکی فەڕەنسا، دەستپێشخەریی فەڕەنسا بۆ نێوەندگیریی هەولێر و بەغدا گەیشت، بە ئاراستەی پشتیوانیی لە مافی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی.

فه‌ڕه‌نسا یەکێک لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و لە ئێستادا وەڵاتە سەرۆکایەتیی ئەو ئەنجوومەنە دەکات؛ پێوەندیێکی دێرینی مێژوویی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستاندا هەیە و، وەک ئەندامێکی سەرەکییش

هەڵبەت ئەو زانیاریانە پاش ئەوە دێن کە (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێش سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا پەیوەندی بە پرسی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستانەوە نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار