پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی

ههولێر-KDP.info- مهكتهبی سیاسیی پارتی، هاوخهمیی خۆی به كۆچی دوایی (سهرۆك مام جهلال) رادهگهیێنێ و، له پهیامیدا بهو بۆنهوه دهڵێ، سەركەوتن و دەسكەوتەكانی كوردستان و گەیشتنمان بە قۆناغی ئەمڕۆ، بەرهەمی هاوخەباتیی پارتی و یەكێتی و یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان و هاوهەڵوێستی مام جەلال و سەرۆك بارزانییە، بەرهەمی ئەو یەكڕیزی و یەكبوونەیە كە مام جەلال رۆڵێكی گرنگ و ستراتیجی تێدا بینی و نە مێژوو و نە ئێمە و نە گەلەكەمان هەرگیز لە بیری ناكەین.
دهقی پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی
جەماوەری خۆڕاگر و ئازادیخوازی كوردستان
بە داخ و ئەسەفێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ و برا و سەركردەی دیار و دێرین و تێكۆشەری ماندونەناس، جەنابی مام جەلالمان پێگەیشت.
بە كۆچی دوایی مام جەلال، گەلەكەمان سیاسەتوان و خەباتكارێكی گەورە و ئێمەش هەڤاڵ و هاوخەباتێكی دێرینمان لە دەست دا.
سەركەوتن و دەسكەوتەكانی كوردستان و گەیشتنمان بە قۆناغی ئەمڕۆ، بەرهەمی هاوخەباتیی پارتی و یەكێتی و یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان و هاوهەڵوێستی مام جەلال و سەرۆك بارزانییە، بەرهەمی ئەو یەكڕیزی و یەكبوونەیە كە مام جەلال رۆڵێكی گرنگ و ستراتیجی تێدا بینی و نە مێژوو و نە ئێمە و نە گەلەكەمان هەرگیز لە بیری ناكەین.
لەم رۆژە خەمناكەدا، سەرەخۆشی لە خۆمان، لە تێكڕای جەماوەری كوردستان، لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و لە خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزی تاڵەبانی دەكەین.
باشترین وەفا و ئەمەكدارییش بۆ مام جەلال، پاراستن و پتەوكردنی گیانی برایەتی و یەكڕیزی و هاوخەباتیی نێوان هەموولایەكمانە بەرەو بەدیهێنانی ئەو ئاواتە مەزنەی هیوای مام جەلال و هەموو شەهیدان و تێكۆشەرانی گەلەكەمان بوو.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی جەنابی مام جەلال و رۆحی ئاسودە و جێگای بەهەشت بێت.
سەركەوتن بۆ گەلەكەمان لە بەدیهێنانی ئاواتە مەزنەكەیدا.
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
3-10-2017




