٥٠٠ منداڵی فه‌ره‌نسایی که‌وتوونه‌ته ناوچه‌کانی بن ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق و سووریا

هەولێر-KDP.info- به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، ٧٠٠ فه‌ره‌نسایی پێگه‌یشتوو که یه‌ک له سێیان ژنن و، هه‌روه‌ها ٥٠٠ منداڵ که‌وتوونه‌ته ناوچه‌کانی بن ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه له عێراق و سووریا.
ڕۆیته‌رز، ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر زمانی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی فه‌ره‌نساوه بڵاو کردووه‌ته‌وه و به‌رپرسێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسایش ڕایگه‌یاندووه، که له‌وانه‌یه کێشه‌ی یاسایی له دۆسیەی ئه‌م منداڵانه‌دا سه‌ر هه‌ڵبدات.
به‌پێی ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی، نیوه‌ی ئه‌و منداڵانه له‌وێ له‌دایک بوون. هه‌روه‌ها به تێکڕایی نزیکه‌ی ٢٠٠٠ خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسایی ڕوویان له عێراق و سووریا کردووه و ٢٠٠-٣٠٠یان کوژراون.
فه‌ره‌نسایش وه‌ک زۆر له وڵاته ئه‌ورواپاییه‌کانی دیکه کێشه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهادییانه‌ی که له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
گیرارد کۆڵۆمب، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه له مانگی هه‌شتدا ٢٧١ له‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا و ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. نزیکه‌ی ١٤٠٠ ژن و منداڵی چه‌کداره بیانییه‌کان له که‌مپێکدا له عێراق ده‌ستبه‌سه‌رکراون له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دوای ئه‌وه‌ی داعش له دوا مۆڵگه‌کانی خۆی له‌و وڵاته ده‌رکرا.




