١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: لە سێشەممەوە پەرلەمان شەرعیەتی نەماوە.. هەموومان بایکۆتمان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنه‌كانى به‌رده‌وامه‌ وم وا بڕیارە ئه‌مڕۆیش دانیشتنێكى تر به‌ ئاماده‌بوونى ( حه‌یده‌ر عه‌بادى) ئه‌نجام بدات، جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌ردیش له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق دەڵێ، وه‌كو فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌شداریى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق ناكه‌ن و، له‌ بایكۆت به‌رده‌وام ده‌بن، "په‌رله‌مانى شه‌رعیه‌تى له ‌ده‌ست داوه‌."

(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد لە پەرلەمانی عێراق، به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانى رایگه‌یاند،" وه‌كو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان بریارى بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كانى پهرله‌مانى عیراقمان داوه‌ و به‌شدار نابین ، چونكه‌ ئه‌وان واز له‌ بڕیاره‌ تاكلایه‌نه‌كانیان ناهێن. لاى ئێمه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ په‌رله‌مانى عیراقى نییه‌ و بووەته‌ په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى‌ و هیچ شه‌رعیه‌تێكى نییه‌ و له‌ سێشه‌ممه‌ى ڕابردووەوە شه‌رعیه‌تى له ‌ده‌ست داوه‌، هه‌ر بڕیارێكیش بده‌ن ئێمه‌ پابه‌ندی نابین."

وەک (عەبدوڵلا) ده‌ڵێ، ته‌واوى فراكسیۆنه‌ كوردستانغیه‌كان ناغانه‌وێت به‌شدار بن له‌ دانیشتنه‌كانى په‌قله‌مانى عیراق، چونکە پێیان وایە، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى كه‌ رۆژانه‌ سوكایه‌تى به‌ كورد بكات و بڕیار له‌ دژى كوردستان ده‌ربكات، هەر بۆ ئەوە دەبێ بایکۆت بکرێ.

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار