د. کەمال کەرکووکی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەرەفەدین ئاڵچی دەکات

به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بۆ بنه‌ماڵه‌ی سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی پاك و دڵسۆزی كورد و كوردستان خوالێی خۆشبێت شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی
سڵاو و حورمه‌ت
هه‌واڵی كۆچی دوای برای به‌رێزمان خوای لێی خۆشبێت شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچیم پێگه‌یشت و به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو و ئه‌ندامانی كورد له په‌رله‌مانی توركیا و گشت گه‌لی كورد ده‌كه‌م.
كۆچی دوای به‌رێز شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی، هه‌واڵێكی خه‌مناك و دڵته‌زێن بوو كه له ساتێك‌دا رابردووی خوالێخۆشبووی هێنایه‌وه بیرمان، به‌هه‌وڵدانی بێوچانی بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و چه‌سپاندنی دیموكراسی له كوردستانی باكور. رۆژانی سه‌خت و دژواری به‌رێزیان له خۆڕاگری زیندان و به‌رده‌وامبوونیشی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كانی بۆ رونكردنه‌وه‌ی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و ئه‌و زوڵمانه‌ی كه له گه‌لی كورد ده‌كرێت بۆ گه‌لانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس و گشت گه‌لانی جیهانی روون ده‌كرده‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژانێكیش وه‌كو په‌رله‌مانتارێكی وڵاتپارێز رۆڵی خۆی زۆر به‌سه‌ربه‌رزی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان و داگیركه‌رانی خاكی كوردستان برده سه‌ر، ناو و خه‌باتی خوالێخۆشبوو به به‌رزی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار له مێژوو و ئاسمانی كوردایه‌تی هه‌تاهه‌تایه ده‌دره‌وه‌شێته‌وه، سڵاو له رۆحی پاكی خوالێخۆشبێت شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت. خوای گه‌وره سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
د.كه‌مال كه‌ركووكی
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان
27-12-2012

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


