١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"شیعەكان دەیانەوێت بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە دیالە ھەڵوەشێننەوە"

سەرچاوە: KDP.info

 

دیالە-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، بڕیارە ئەنجوومەنی پارێزگاكە ئەمڕۆ كۆ ببێتەوە و، شیعەكانیش ھەوڵی ئەوە دەدەن كە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەڵوەشێننەوە، بەڵام كورد و سوننەیش بایكۆتی كۆبوونەوەكە دەكەن.

(ئەمەل عیمران)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە كۆ دەبێتەوە و تێیدا شیعەكان لەگەڵ نوێنەری جبوورییەكان، ھەوڵی ئەوە دەدەن كە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەو سنوورەدا ھەڵوەشێننەوە، بەڵام ئێمە و سوننەكان دژی ئەوەین و باكۆتی كۆبوونەوە دەكەین".

(عیمران) گوتیشی، "زۆر زەحمەتە بتوانن ئەو كارە بكەن و نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو بكەن".

وەك ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ئاماژەی دا، "شیعەكان لە مەندەلییش بە زۆر بەڕێوەبەری ناحیەیان لە پۆستەكەی دوور خستووەتەوە، بۆیە ئێمەیش سكاڵا تۆمار دەكەین، چونكە ئەو كارە نایاساییە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار