بەرپرسی لقی2 سەردانی مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان دەکات

عەلى حسێن بەرپرسى لقى2ى پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەرى کارگێڕانى لق، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیانى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد و لەلایەن فاتیح مەولەوى زادە سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و ئەندامانى مەکتەبى سکرتارییەتى قوتابیان پێشوازى کرا.
لە دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو وێراى بیرۆزباى دەست بەکاربوونى سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان ئەندامانى سکرتارییەتى قوتابیان، پاشان ئاماژەى بەرۆلى یەکێتى قوتابیانى کوردستان کرد چ لە رابردوو لەنێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى کورد و قۆناغى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان لە بەرامبەر پرسە چارەنوس سازەکانى نەتەوەى ونیشتمانى و گۆرانى کۆمەلگاو پێشکەوتن و پاراستنى دەستکەوتەکان و پاراستنى پرۆسەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان، لەم رووەوە بەرپرسى لق ئاماژەى بە هەلوێستى نەگۆرى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد لەبەرامبەر خزمەت کردنى قوتابیان و پالپشتى کردن لەپرۆسەى خوێندن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانست، بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئامانجى سەرەکى هەموومان دەبێت خزمەتکردن بێت بەبەرژەوەندى گشتى و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى و پالپشتى کردن لە سەرۆکى هەرێم لە داکۆکى کردن لە دیموکراسى و پاراستنى دەستورو مافەکانى خەلکى کوردستان بەگشت پێکهاتەکانیەوە، پاشان سکرتێرى قوتابیان پابەند بوونى یەکێتیەکەیان بۆ خزمەت کردنى قوتابیان پاراستنى بەرژەوەندییەکانى کوردستان کردەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


