١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرگریی عێراق، کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەری رایگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەری ڕۆژئاوای مووسڵی ڕایگەیاند.
فەرماندەی هەڵمەتە سەربازییەکەی سەر تەلەعفەر(عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا)، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزە هاوبەشەکان کە لە سوپا و حەشد‌ی‌شەعبی پێک‌هاتووە، بە ئازادکردنی گەڕەکی عەسکەری و دەروازەی شارۆچکەکە، تەواوی تەلەعفەر ڕزگار کراوە.

(عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا) ئاماژەیشی دا کە، بێجگە لە شارەدێی یەعازییە و گوندەکانی دەوروبەری، شوینێکی دیکەی سنووری ناوچەی تەلەعفەر بە دەست داعشەوە نەماوە و گوتی، سوپا بەرەو دوا ئاماجەکانی بۆ ڕزگاکردنیان پێشڕەوی دەکات.

سوپای عێراق، یەکشەممەی ڕابرد، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر(٦٠کم ڕۆژئاوای مووسڵ)ی بەرپا کرد، کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار