وەزیری بەگریی ئەمەریکا لە بەغدایە؛ دێتە هەولێریش

هەولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(جیم ماتیس)ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا کە لە چوارچێوەیدا دەیەوێ پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر دووپات بکاتەوە.
لەو سەردانەیدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەورەبەرپرساندا کۆ دەبێتەوە.
سەردانەکەی (ماتیس) لە کاتێکدایە کە، هێزە عێراقییەکان بۆ رزگارکردنی شارۆچکەی تەلەعفەر هێرشیان بەرپا کردووە.
ئاژانسەکان




