١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی تەلەعفەر دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی تەلەعفەری راگەیاند، فەرماندەیەکی ھێزی  پێشمەرگەش دەڵێت، ئێمە لەوئۆپراسیۆنەدا بەشدراری ناکەین.
 
لیوا(ھاشم سیتەیی) فەرماندەی لیوای ١٢ی ھێزی پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئێمەوەکو ھێزی پێشمەرگە لەئۆپراسیۆنی رزگارکردنی تەلەعفەر بەشداریمان نەکردووە و نایکەین، چونکە تەنیا ھێزە عێراقیەکان لەوئۆپراسیۆنە بەشدارن و ھێزی پێشمەرگەش لەئامادەباشیدایە و چاودێری دۆخەکە دەکات.
 
(سیتەیی) گوتیشی، "ماوەی سێ رۆژه‌ فرۆکە جەنگیەکان بەشێوەیەکی چڕمۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن، دیارە ئەمڕۆش پرۆسەکە دەستیپێکردووە لەلایەن ھێزە عێراقیەکانەوە.
 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار