پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی ئازاد عەبدوڵڵا هاودیانی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر (ئازاد عەبدوڵڵا هاودیانی)
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر(ئازاد عەبدوڵلا هاودیانی) کارگێری لقی ۱٠ی پارتیمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و كەس و كار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و تەواوی هەڤاڵانی لقی ۱٠ دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین..
خوالێخۆشبوو وەك پێشمەرگەوكادیرێكی لەخۆبردوو و تێكۆشەرێكی رێبازی پارتی و بارزانی وبزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا بێ سرەوتن و بە گیانی نیشتیمانپەروەری و كوردانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمانی كردووە و لەو پێناوەدا درێغی نەكردووە.
جارێكی دیكە پرسەوسەرەخۆشیتان لێدەكەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ و گیانی هەڤاڵی کۆچکردویشمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




