پارتی سەرەخۆشی لە مه‌لاعه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ پشدەری دەکات

هه‌ڤاڵی بەڕێز مه‌لاعه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ پشدەری
خەمبار بووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی ژنه‌پێشمه‌رگه و تێکۆشەر(مه‌ریەم سۆفی عه‌وڵای زودی)ی دایكی به‌ڕێزتان.
مه‌ریەمی سۆفی عه‌وڵا کە بە پوورەمێر ناسرابوو، ئافره‌تێكی تێکۆشەر و ژنه‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی خه‌باتکاری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان بوو.
پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی به‌ڕێزتان و خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گه‌وره داواکارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




