١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

له‌ دوو په‌یامی جیادا، پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ تاهیر گەرەڤانی و سدقی مەلاعیسا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز تاهیر گەرەڤانی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە (لەزگین)ی برازاتمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان  دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوایی گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله و انا الە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەڤاڵی بەرێز سدقی مەلاعیسا

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (عبدالرحمن خدر ئالی خان)ی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوایی گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله و انا الە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار