مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى و شاندێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بوونه‌وه
هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى له‌گه‌ڵ (ماباسیرۆ دیهیمۆ) سه‌رۆكی یه‌كه‌ی جێنده‌ری فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆ بووه‌وه و، دۆخی ئافره‌تیان له باشووری كوردستاندا خسته به‌ر باسه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه چوو، (مه‌حموود محه‌ممه‌د) و (هۆشیار زێباری) و (عیزه‌دین به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و و (ره‌مزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی بوون.
(مه‌حموود محه‌ممه‌د) سه‌باره‌ت به پرسی ئافره‌ت دوا و ئاماژه‌ی دا كه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا رێز له رۆڵ و خه‌باتی ئافره‌ت ده‌گیرێت و، له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و له كار و سیاسه‌تدا به‌شداره، به‌شدارییان به ئه‌ندازه‌یه‌كه كه ئافره‌ت ده‌گاته پۆستی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له نه‌و پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
دواتر(هۆشیار زێباری) تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ریی ئافره‌تی كورد له به‌شداریكردنیان له شۆڕشه‌كاندا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كان كه به‌سه‌ر كورددا هاتووه، ئافره‌ت وه‌ك دایك و وه‌ك شۆڕشگێڕ شانبه‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كانیان رۆڵیان بینیوه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كه‌ی جێنده‌ری فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، خۆشحاڵیی خۆی سه‌باره‌ت به رۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریی ئافره‌تی كورد له بواره جیاجیاكاندا پیشان دا.
هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كی تایبه‌تی جێگری نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له عێراق له ڕێگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییه‌وه بۆ پێشكه‌ش به (فازل میرانی) كرد.




