بیژەن زەنگەنە: بۆ ڕاکێشانی بۆریی نەوت لە کەرکووکەوە لەگەڵ عێراقدا ڕێککەوتووین

هەولێر-KDP.info- وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لەسەر ڕاکێشانی بۆریی نەوت لە کەرکووکەوە ڕێککەوتووە.
(بیژەن زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران دوای دیداری لەگەڵ (عەبدولجەبار لعێبی) وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئێران و عێراق لەسەر ڕاکێشانی بۆریی نەوت لە کەرکووکەوە ڕێککەوتوون، هەروەک چۆن لەبارەی هێڵەنەوتی بەسرە – ئەبادانەوە ڕێککەوتوون و لە ڕێی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییەوە دەیانەوێ پڕۆسەکە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
(زەنگەنە)، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ڕێککەوتنی عێراق و ئێران دەکات لە هەناردەکردنی نەوت لە کەرکووکەوە و ڕاكێشانی بۆریی نەوت، هەروەها دەڵێت، هەردوولا لەسەر هەڵبژاردنی ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییە ڕێککەوتوون کە دەبێ لێکۆڵینەوەیەک بۆ ئاسانکاریی پرۆژەکە ئامادە بکات.
تاران و بەغدا لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە ڕێککەوتننامەیەکی بەراییان ئیمزا کردووە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ئێرانەوە.
کاردانەوە نەرێنییەکانی بڕیاربەدەست و فررماندەکانی حەشدی شەعبی، نیشانەی دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی دژ بە گەلی کوردن.
چ ستراتیژ و بنچینەیەک بۆ شەراکەتی حەقیقی بەدی دەکرێ؟
عێراق کە لە مەینەتیی ئەمنی و خزمەتگوزاری، گەندەڵی و نادادیی یاسایی و کۆمەڵایەتیدا دەژی، کەچی زمانی هەڕەشەی سەردەمی ڕژێمی بەعسی تێنەپەڕاندووە، باشە کە لە دۆخێکی ئارامدا بێ و هێزی عەسکەرتاریی جارانی بەدەست بێنێتەوە، چ گەرەنتییەک هەیە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران پات نەبێتەوە؟




