پەرلەمانتارێك: لە بازگەكانی دەوروبەری بەغدا پارە لە خەڵك وەردەگیرێت

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتار (هەیسەم ئەلجبووری)، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە بازگەكانی سەر ڕێی بەغدا، بە هەزاران دۆلار بە گەندەڵی وەردەگیرێت و گەندەڵی بووەتە پەتا لەو بازگانەدا.
بە گوتەی پەرلەمانتارەكە، "پاكەت بە بێ ئەوەی بزانرێ چی تێدایە هەزاران دۆلار گومرگی لەسەر وەردەگیرێت و دەچێتە ناو بەغدا، ئەو گەندەڵییەیش بووەتە هۆی دەسكەوتنی ناشەرعی و لەدەستدانی تریلیۆنان دینار".
(ئەلجبووری) هەروەها دەڵێ، ئەو گەندەڵییە دەزگا چاودێرییەكانی پارێزگاكانی گرتووەتەوە تا دەگاتە بازگەكانی چوون بۆ بەغدا و بار لە بەرانبەر هەزاران دۆلار دێتە ناو بەغداوە، بێ ئەوەی بزانن چی تێدایە". ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە بەرپرسانی حكوومی هەن ناهێڵن لێكۆڵینەوەیان لە بارەوە بكرێت.




