هیومان ڕایتس وۆچ: له مووسڵ، خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ کوژراوه

هەولێر-KDP.info- هیومان ڕایتس وۆچ، داوا ده‌کات به‌په‌له په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بکرێته‌وه بۆ ڕووداوی کۆمه‌ڵکوژی که پێشبیی ده‌کرێت له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌کانه‌وه له ڕۆژئاوای مووسڵ ئه‌نجام درابێت.
دوای ئه‌وه‌ی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ڕووداوی کۆمه‌ڵکوژی له ڕۆژئاوای مووسڵ بڵاو کرده‌وه، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوای ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه. به‌پێی ڕێکخراوه‌که، چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان شوێنێکیان ده‌ستنیشان کردووه له ڕۆژئاوای مووسڵ که بۆ له سێداره‌دان و کوشتنی خه‌ڵک به‌کار هاتووه.
لەوبارەیەوە ده‌ڵێ "ڕاپۆرتی ئه‌مجاره‌مان به‌ڵگه‌نامه و شایه‌تی نوێی له‌گه‌ڵدایه و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که له دواڕۆژه‌کانی شه‌ڕی دژ به داعش له مووسڵ، خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ کوژراوه.
هه‌روه‌ها، ڕه‌خنه له (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ـی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای سکاڵا و داخوازیی به‌رده‌وام بۆ لێکۆڵینه‌وه له کوشتن و ئازاردانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن چه‌کداره عێراقییه‌کانه‌وه، تا ئێستا یه‌ک سه‌ربازیش که به‌رپرس بێت له کارێکی لەوشێوەیە، له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستگیر و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا نه‌کراوه.




