نووری مالیکی: خه‌ڵکی مووسڵ به‌عسی بوون، بۆیه داعش شارەکەی گرت

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی عێراق که تاوانباره به به‌ده‌سته‌وه‌دانی مووسڵ بۆ داعش، ڕایگه‌یاندووه به هۆی ئه‌وه‌وه که خه‌ڵکی مووسڵ به‌عسی بوون، داعش شاره‌کەی داگیر کرد.
(نووری مالیکی) سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی عێراق، له لێدوانی‌دا بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ڕووسیا، ڕایگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووسڵاوییه‌کان به‌عسی بوون، شاره‌که‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر کرا. هه‌روه‌ه‌ها ده‌ڵێت شاره‌کانی ڕەمادی و ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ر به هه‌مان هۆکار لەلایەن داعشەوە داگیر کران.
جێی باسه، (مالیکی) له‌و سه‌رده‌مه‌دا که سه‌رۆکوه‌زیران بوو، خه‌ڵکی مووسڵی سزا دا و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی مووسڵ بوون و له نێو سوپا و حکوومه‌تدا باڵاده‌ست بوون دوور خرانه‌وه و خانه‌نشین کران و، هیچ هه‌نگاوێکی هەڵنەگرت بۆ باشترکردنی ئاسایشی مووسڵ، به‌و هۆیه‌وه به‌شی زۆری خه‌ڵکی مووسڵ بێکار بوون.




