پارتی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌باس دەکات

بەڕێزان خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌باس
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان و کارگێڕی لقی ١٩ی پارتیمان، هه‌ڤاڵی تێکۆشەر (سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌باس).
هه‌ڤاڵ سه‌ردار یه‌کێک بوو له‌و کادیره تێکۆشەر و دڵسۆز و وەفادارانەی کە لە پێشمەرگایەتی و ئەرکی حیزبی‌دا رۆڵێکی بەرچاوی بنیوه.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و تەواوی کەسوکار و دۆستانتان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی لقی ١٩ی پارتیمان ده‌که‌ین و هاوبەشی خه‌متانین.
له خودای مه‌زن داواکارین سەبوری و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و گیانی هەڤاڵی کۆچکردویشمان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




