میرانی بۆ بەریتانیا و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی: پشتیوانی بڕیاری کوردستانیان بن

هه‌ولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ کۆنسووڵی نوێی بەریتانیا، (فازل میرانی) هیوای خواست به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی خواستی كوردستانیان بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی، دەیانەوێ وه‌ك گه‌لانی تری دنیا بڕیار لە مافی چاره‌نووسی خۆی بدات.
ئه‌مرۆ چوارشەممە، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (فازل میرانی) سكرتێری (م.س)ـی پارتی، پێشوازی له کۆنسووڵی نوێی به‌ریتانیا (مارتن وار) و شاندی یاوه‌ری كرد.
(فازل میرانی) خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و پیرۆزبایی له کۆنسووڵی نوێی به‌ریتانیا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا خواست، هاوکات پشتیوانی و هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها دواپێشهاته سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ به‌غدا هێنایە بەر باس و، جه‌ختی له‌سه‌ر بڕیاری ریفراندۆمی كوردستان له 25/9 کردەوە، كه بریارێكە و گه‌لی كورد داویه‌تی.
هیوایشی خواست به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی ئه‌م خواسته‌ی كوردستانیان بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی، گه‌لی كوردستانیش وه‌ك گه‌لانی تری دنیا مافی خۆیه‌تی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.
له لای خۆیه‌وه کۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا به ده‌ستكاربوونی له هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست، بتوانێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا بگه‌یەنێته قۆناغێكی پشكه‌وتووتر.




