پارتی لە دووپرسەی جیادا سەرەخۆشی لە هێدی مامەند ئاغا و هەڵمەت عەلی عەبدوڵڵا دەکات

هەڤاڵی بەڕێز هێدی مامەند ئاغا
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مامەند ساڵح ئاغا) ی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و خزمانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
هەڤاڵی بەڕێز هەڵمەت عەلی عەبدوڵڵا
بهداخهوه ههواڵی کۆچی دوایی پوری بهڕێزتان خاتوو(سورەیا)کچی خوالێخۆشبوو (مەلای گەورەی کۆیە)مان پێگەیشت. لەم بۆنه خەمناکەدا پرسە و سهرهخۆشیمان ئاڕاستهی بەڕێزتان و خانهواده و تەواوی خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەی بەڕێزی جەلیزادە دهکهین و هاوبەشی خەمتانین.
خاتوو سورەیا، ئافرەتێکی تێکۆشەر و کوردپەروەری ناو بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ئافراتانی کوردستان.
له خوای گهوره داواکارین دڵنهوایی و ئارامی به ههموو لایهک ببهخشێ و گیانی کۆچکردوو به بهههشتی بهرینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




