١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی لیوا فاروق قادر حەمەساڵح دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی لیوا فاروق قادر حەمەساڵح

خەمباربوین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی خەباتکار و تێکۆشەر لیوا(فاروق قادر حەمەساڵح) کوڕی شەهید قادر حەمەساڵح. لەو بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی کەسوکار و خزم و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەن و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لیوا فاروق قادر، هەڤاڵ و كادیرێکی دڵسۆزی پارتیمان بوو و هەر لەسەرەتای لاویەتیەوە دەبێت به‌ پێشمه‌رگه‌ و بەشداری هه‌ردوو شۆره‌شی ئه‌یلول و گوڵان دەکات و له‌ داستانە مه‌زنه‌كه‌ی خواكورك و له‌ راپه‌رینی ساڵی 1991 ی گەلەکەمان رۆلێكی كه‌ریگه‌ر ده‌بینێت، دواتر ده‌بێت به‌ قایمقامی قه‌زای خانه‌قین و له‌ ساڵی 2010 ئەرکی ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی پارتیمانی پێدەسپێردرێت. هەڤاڵی ناوبرا و بەدرێژایی تەمەنی لەخەبات و خزمەتی رێباز و گەلەکەی دانەبڕا.

جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویشمان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

انالله وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار