پارتی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی حاجی حەمەد دەکات

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی حاجی حەمەد ئەحمەد محەمەد
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر (حەمەد ئەحمەد محەمەد) ناسراو به (حاجی محه‌مه‌دی سونێ)مان بیست.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌خوای گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله واناالیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




