پارتی پرسی ریفراندۆم و هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی پەرلەمانی تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info- به گوێرهی راگهیهندراوی كۆبوونهوهی فراوانی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سهرپهرشتی سەرۆک (مهسعوود بارزانی)، سێ بابهتی سهرهكی تاووتوێ كراون. به گوێرهی راگهیهندراوهكه له كۆبوونهوهكهدا باسی ریفراندۆم و سهربهخۆیی، ههڵبژاردنی داهاتووی ههرێمی كوردستان و كاراكردنهوهی پهرلهمان كراوه.
دهقی راگهیهندراوی کۆبوونوەی فراوانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی:
بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و ئامادەبوونی ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئۆرگانە ناوەندی و لقەکان, کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەنجام درا, کە چەند بابەتێکی گرنگ و ھەنووکەیی تاوتوێ کران و بریاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
* بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان: دوای ئەوەی زەمینەی پێویستی بۆ ئامادەکرا وەکو ھەنگاوی یاسایی و وەرگرتنی شەرعیەتی جەماوەری کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە لە کۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەکان لە ٧-٦-٢٠١٧ بڕیاری ئەنجام دانی ریفراندۆم لە ٢٥-٩-٢٠١٧ دراو, بە سەرکەوتنی ویست و ئیرادەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانرێ و ئاواتی شەھیدە سەر بەرزەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان دێتەدی.
گەلی کوردستان, بەکوردو تورکمان و کلدۆ ئاشوری سریان, بە موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی, لە دوای لکاندنی کوردستان بە عێراق بە بێ پرس و ئیرادەی خۆی, زۆر ھەوڵیدا دەوڵەتێکی دیموکراتی و سەردەمیانە دروست بکرێ و لەوپێناوەش قوربانی زۆری داوە, بەڵام بەداخەوە عقلیەتی تاکڕەوی رێگری کردووە لە دروستکردنی دەوڵەتێکی ھاوبەشی ھەموو نەتەوەو ئاینەکان کە ماف و ئازادییەکان بۆ ھەمووان دەستەبەر بکات, ئەمانەو لە روانگەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەسات و گرژی زیاتر, ئەم ھەنگاوە بە بەرژەوەندی دانیشتوانی ھەموو ناوچەکە دەزانین.
* بابەتی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان: ئەم بابەتە بەگرنگ زانراو, ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی کوردستانین لە کاتی خۆیداو ھەموو ھەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ زەمینە خۆشکردن و ئامادەکاری پێویست بۆ ئەو پرۆسە گرنگە.
* بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان: تاوتوێی ئەم بابەتەکرا و جەختی لەسەرکرایەوە بە شێوازێک بێت کە ھاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان و زیاتر لێکنزیکردنەوە و دروستکردنی تەبایی نێوماڵی کوردستانی, ھەروەھا ھاوکارو پشتیوانی پرۆسەی ریفراندۆم وەکو پرسێکی گرنگ و نەتەوەیی نیشتمانی بێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١١-٦-٢٠١٧




