مەکتەبی سیاسی پارتی بروسکەیەکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ئیسماعیل مەلا عەزیز راگەیاند

پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئیسماعیل مەلا عەزیز
به داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و هەڤاڵی تكۆشەر و خەباتکاری دێرینی پارتیمان (ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانی)مان پێگەیشت. به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانەوادە نیشتمان پەروەرەکەیی و تێكڕای كه‌س و كار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و بنەماڵەی بەڕێزی شێخانی هیران ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره سه‌بروئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل مەلا عەزیز) وه‌كو دڵسۆزێکی رێبازی پیرۆزی بارزانی لەسەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ماوەیەکیش بەرپرسی لقی دووی پارتمان بووە و لەدوای کۆنگرەی یانزەهەمەیش ئەرکی ئەندامی لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی حزبی پێدەسپێردرێت، هەڤاڵی کۆچکردوو بەدرێژایی ژیانی بە گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ری و كوردانه‌وه خزمه‌تێکی بەرچاوی بە پارتی و بزوتنەوەی رزگاری خوازی و دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان كردووه و له‌و پێناوه‌دا درێغی نه‌كردووه.
جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی لەخۆمان و بنەماڵەی كه‌سوكارو هەڤاڵانیخوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای گه‌وره گیانی كۆچكردوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیی و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
10/6/2017




