مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی 55 ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وێڕای به‌رزنرخاندنی 55 ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، ته‌واوی پشتیوانیی خۆی بۆ یه‌كێتییه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی(55)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و تێكڕای مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاروانه پڕ ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مه‌تان مایه‌ی رێز‌و ده‌سخۆشییه، كه بێ سره‌وتن هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆشش دابووه بۆ خزمه‌تكردنی توێژی تێكۆشه‌ری مامۆستایان و پشتیوانیكردنی كێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.
یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه له(15/5/1962) وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی و مه‌ده‌نی هاتۆته مه‌یدان و به خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆره‌وه به‌رده‌وام بووه‌و تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ به‌مه‌ش توانیویه‌تی ده‌سكه‌وتێكی زۆر به‌دی بێنێ، كه مایه‌ی شانازییه بۆ گه‌له‌كه‌مان به گشتی و توێژی مامۆستایان به تایبه‌تی.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، خاوه‌ن مێژوویه‌كی شكۆداره‌و شانبه‌شانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له قۆناغه جیاجیاكاندا به‌شداریه‌كی دیاروبه‌رچاوی له خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریشدا هه‌بووه، له‌و پێناوه‌شدا وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی كاری كردووه‌و هه‌وڵی زۆری داوه له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ئامانجه پیشه‌ییه‌كانی له بواری په‌روه‌ده‌وفێركردن له چوارچیوه‌ی مافه سیاسی و فه‌رهه‌نگی وكوولتورییه‌كان دا.
مامۆستایانی تێكۆشه‌ر وماندوونه‌ناس
هه‌لومه‌رج و ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاروچاره‌نووسسازدا ره‌ت ده‌بێ كه دواڕۆژی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێوه‌به‌نده، بۆیه ئێوه‌ش وه‌ك توێژێكی كاریگه‌ر كاروئه‌ركێكی گرنگتان له‌ئه‌ستۆدایه له رووی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنێكی راست و دروستی نه‌وه‌كانمان و سه‌رخستنی په‌یامی زانست و به‌ره‌و پێشبردنی بواری مه‌عریفی و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌پێدانی هزروهۆشی كوردپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌روه‌ریی بۆ بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی رۆشن بۆ كۆمه‌ڵگه و گه‌له‌كه‌مان.
وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌و یاده پیرۆزه، ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ یه‌كێتیه‌كه‌تان و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه...هیوادارین به‌هه‌مان گیانی لێبورده‌یی و كوردپه‌روه‌ری و په‌وه‌رده‌یی وه‌ك چۆن درێغیتان نه‌كردووه‌و خۆراگر بوون و به‌رپرسانه كاروئه‌ركه‌كانتان له رابردوودا به‌جێگه‌یاندووه، له داهاتووشدا به‌رده‌وامبن له خزمه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و پێشكه‌وتن و داكۆكی له مافه پیشه‌ییه‌كانتان و ماف و ده‌سكه‌وتنی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان به‌بێ جیاوازی به‌دی بێنن..
له‌و بۆنه‌یه‌دا سڵاو و رێز بۆ دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رۆك و سكرتێره پێشه‌نگه‌كانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان...
به‌رز و پیرۆز بێت (55)مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
15/5/2017




