پارتی لە دووپرسەی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی ئەبوبەکر و خانەوادەی شەهید ئەحمەد حاجی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی حاجی ئەبوبەکر حاجی عەزیز خەرابەدراوی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناوداری ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر (حاجی ئەبوبەکر حاجی عەزیز خەرابەدراوی) باوکی شەهیدی فەرماندە (ملازم محەمەد)مان بیست، لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی شەهید ئەحمەد حاجی عەلی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(بەدیعە حاجی رەمەزان) هاوژینی شەهیدی فەرماندە (ئەحمەد حاجی عەلی)مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




