پارتی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د دەکات

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د خدر
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مر (حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د خدر) ناسراو به (مینه سوور)مان پێگه‌یشت.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خوای گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله واناالیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/4/2017




