فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سۆڤیێتی جاران: پشتیوانی ڕیفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانین

هەولێر-KDP.info- لە دیداریاندا لەگەڵ (فازڵ میرانی)، شاندێكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سۆڤیێتی جاران پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی (سه‌رۆك مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان دووپات کردەوە.
له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سه‌لاحه‌دین، (فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له شاندێكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سۆڤیێتی جاران به سه‌رۆكایه‌تیی (كنیاز ابراهیم) كرد.
له دانیشتنێكدا (فازل میرانی) وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بۆ شاندی میوان پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كردەوە، گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی ریفراندۆم بكات و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت.
(میرانی) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و پاراستنی خاكی كوردستان. جەختیشی کردەوە لەوەی كه كوردستان پێویستی به هه‌ر تاكێكی كورد و كوردستانییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی كوردستان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی.
له‌لای خۆیه‌وه (كنیاز ئیبراهیم) سه‌رۆكی شاندی میوان، به ناوی خۆی و شاندی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سۆڤیێتی جارانەوە، سپاسی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره و گوتی، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتییه بۆ هه‌نگاوه‌كانی (سه‌رۆك مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. ئەو دووپاتی كردەوە، كه ده‌بێت هه‌موو كورد و كوردستانییه‌ك رۆڵی خۆیان ببینن و پاڵپشتی به‌هێز بن بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و یه‌كریزی و یه‌كگوتاریی خۆیان بپارێزن.
سەرۆکی شاندی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سۆڤیێتی جاران، ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا كه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا چاوی هه‌ر كوردێك و كوردستانییه‌كی دڵسۆز له‌م پارچه‌یەی كوردستانه و، خه‌ڵكی بێگانه‌ش ئێستا به چاوی رێزەوە ته‌ماشای گه‌لی كوردستان و قوربانییه‌كانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و، زه‌مینەش لەباره بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌نووس.




