پارتی به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ: له هه‌رێمی كوردستاندا كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له پیرۆزبایینامه‌یه‌كیدا، ساڵی تازه‌ی بابلی – ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ له گه‌لی گه‌لی كلدان سریان ئاشوور له كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر كولتووری له‌مێژینه و ره‌گ داكوتاوی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی، كه بنه‌مایه‌كی راست و دروستی گه‌لی كوردستانه و مایه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كیشه، هه‌ر بۆیه‌ش تاهه‌تایه ئه‌و فره‌پێكهاته‌ییه‌ی نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
پیرۆزبایینامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی بابلی – ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ، پیرۆزبایی گه‌رم له سه‌رجه‌م گه‌لی كلدان سریان ئاشوور له كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین جه‌ژنێكی ئارام به‌سه‌ر به‌رن و مایه‌ی شادی و به‌خته‌وه‌ری و دڵنه‌واییان بێت.
ئه‌و جه‌ژنه له كاتێكدا دێته‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خوشك و برایانی كریستیان له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی دیكه به‌هۆی شه‌ڕی نه‌خوازراوی تیرۆره‌وه زێدوماڵی خۆیان جێهێشتووه و ئێستا له سایه‌ی ره‌وشی سه‌قامگیریی هه‌رێمدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، وه‌ك ماڵ و زێدی خۆیان له میوانداریی خوشك و برایانی خۆیاندان و پشتیوانی و هاوسۆزیی خه‌م و خۆشی و داخوازییه ره‌واكانیانین.
هیوادارین ئه‌و بارودۆخه زۆر نه‌كێشێ و جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوویان سه‌ركه‌وتووانه و سه‌ربه‌رزانه له ناوچه و شوێنه ئازاد و ئاوه‌دانه‌كانی خۆیان بگێڕن و ده‌رد و مه‌ینه‌تییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانیش جارێكی دیكه دووباره نه‌بنه‌وه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا وه‌ك هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر كولتووری له‌مێژینه و ره‌گ داكوتاوی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی، كه بنه‌مایه‌كی راست و دروستی گه‌لی كوردستانه و مایه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كیشه، هه‌ر بۆیه‌ش تاهه‌تایه ئه‌و فره‌پێكهاته‌ییه‌ی نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
دووباره سه‌ری ساڵی تازه‌ی بابلی-ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ له ته‌واوی گه‌لی كلدان سریان ئاشوور پیرۆز بێت، بە هیوای ساڵێكی تازه‌ی پڕ خێروخۆشی و به‌خته‌وه‌ریی.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
1/4/2017




