پارتی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعیی عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عێراقەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعیی عێراق و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئەو حزبە کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
برای به‌ڕێز/ ڕائید فه‌همی / سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعیی عێراق
به‌ڕێزان، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ر و دێرینه‌كه‌تانەوە پیرۆزبایییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندا بن، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و مافه نیشتمانی و دیموكراسییه‌كان و بنیادنانی دواڕۆژێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ردا بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.
حزبی شیوعی له درێژایی مێژووی سیاسی و خه‌باتیدا هه‌میشه داكۆكیكه‌رێكی سه‌رسه‌خت بووه له مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵك و سته‌ملێكراوان و شانبه‌شانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه دژ به ڕژێمه چه‌وسێنه‌ره‌كان ڕۆڵی دیار و گرینگی خۆی گێڕاوه و له‌و ڕێگایه‌شدا قوربانییه‌كی زۆری داوه و تا ئه‌مڕۆش بێ سره‌وتن هه‌ر به‌رده‌وامه له‌و خه بات و به‌خششه‌یدا.
پارتیمان، وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌رده‌وامی خه‌بات و تێكۆشانتان، هه‌رده‌م ئه‌و كاروانه سه‌رفرازییه‌ی ئێوه‌ی به‌رز نرخاندووه و ده‌نرخێنێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌رپابوونی شۆڕش و بزاڤی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان به ڕابه‌رایه‌تیی (بارزانیی نه‌مر) و دارێژه‌ری بنه‌ما هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و هاوخه‌باتییه و كاركردن بۆ پته‌وكردن و به‌هێزكردنیان له‌پێناو ئازادی و دیموكراسی و ئاشتیدا.
ئه‌مڕۆ عێراق به هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژوار‌دا ڕه‌ت ده‌بێت، به ده‌ست كۆمه‌ڵێک قه‌یران و كێشه و گیروگرفتی هه‌مه‌لایه‌نه‌وە ده‌ناڵێنێت؛ له‌وانه‌ش مه‌ترسی و شه‌ڕی تیرۆریستان. ناوچه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی گه‌وره و ڕیشه‌ییدایه، بۆیه پێویسته و ئه‌ركی سه‌رشانی گشت پارت و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراو و ناوه‌ند و كۆڕ و كۆمه‌ڵه و ڕۆڵه دڵسۆزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه، هاوخه‌م و هاوهه‌ڵوێست بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و... هتد و، ده‌ربازبوون له‌و قۆناغه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی كاركردن بۆ بنیادنانه‌وه‌ی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ و فیدراڵ و دیموكراسی و به‌رقه‌راربوونی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و دداننان به ته‌واوی مافه نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌زهه‌بی و ئایینییه‌كاندا به‌دی دێت.
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و ئاواته‌خوازین ئه‌م ده‌رفه‌ته هه‌وێنی زیاتر یه‌كڕیزی و ته‌باییی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت، دووباره‌ش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه لەسه‌ر هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تیی به‌هێزی نێوانمان و سووربوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی بنه‌ما ڕاست و دروسته‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نییانه و دیموكراسییانه و به‌دیهاتنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌رفرازی...
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/3/2017




