١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو فەلەکەدین کاکەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو (فەلەکەدین کاکەیی)

 بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (وەسفیە رەشاد) هاوژینی سیاسەتمەداروسەركردە و هەڤاڵی كۆچكردومان (فەلەكەدین كاكەیی)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان وتێكڕای كەسوكاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكەتان دەكەین، خۆمان بە ەاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خوایگەورە سەبروئارامی و دڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.

خوالێخۆشبوو وەك ئافرەتێكی لەخۆبردوو و تێكۆشەرێك شانبەشانی هاوسەری ژیانی كە خۆی لەنێو ریزەكانی پارتی وبزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا بەخت كرد، بەەەمان گیانی نیشتیمانپەروەری و كوردانەوە خزمەتی دۆزی رەوایگەلەكەمانی كردووە و لەو پێناوەدا درێغی نەكردووە.  جارێكی دیكە سەرەخۆشی لە ئێوەو كەسوكاروبنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە گیانی كۆچكردوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٨/٣/٢٠١٧
 

هەواڵی پەیوەندیدار