١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی نەوشیروان مستەفا و خانەوادە و خزم و کەسوکاری (شوعلە عەلی)ی هاوسه‌ری دەکات، ئه‌مه‌ش ده‌قكه‌یه‌تی:

بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا

بەداخەوە هەواڵی کۆ‌چی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو (شوعلە عەلی)مان پێگەشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و تەواوی خانەوادە و خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انالله واناالیه را‌جعون

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
18/3/2017
 

هەواڵی پەیوەندیدار