فازڵ میرانی و شاندی زەحمەتکێشان، ڕەوشی و نێوخۆ و ناوچەکەیان خستە بەر باسەوە

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، (فازڵ میرانی) پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه له پێناو خاوكردنەوەی گرژییه‌كان و لێكنزێككردنەوەی دید و بۆچوونه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ناكوكییه‌كان بێ ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، پێشوازی له شاندێکی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بە سەرۆکایەتیی ھاوسەرۆكی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان(بەڵێن عەبدوڵلا) كرد.
له دیدارێكدا كه (ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (ره‌مزی شەعبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌كی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی بوون، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، (فازل میرانی) خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م دیداره و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی و دارایی و ئه‌منی و دواپه‌ره‌سندنه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی جەختی كردەوە، كه پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كرێزی و هه‌ڵوێستیی نیشتمانیی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كاتەوە، وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرینگی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ به‌دهێنانی ئامانجه ره‌واكانی.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئاگاداری هه‌ستیاریی دۆخه‌كه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن، ببن و، باروگوزەرانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌چاو بكرێت و، به رێگای گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كرێزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بپارێزرێت.
(میرانی) پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه له پێناو خاوكردنەوەی گرژییه‌كان و لێكنزێككردنەوەی دید و بۆچوونه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ناكوكییه‌كان ده‌ربڕی و، هیوای خواست هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كردەوە.




