مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى سەرەخۆشی لە خانەوادەی محه‌ممه‌دى مه‌لاكه‌ریم دەکات

به‌ڕێز/ خانه‌واده‌ى كه‌سایه‌تى و رووناكبیری گه‌له‌كه‌مان محه‌ممه‌دى مه‌لاكه‌ریم
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچی دوایی ئه‌دیب و نووسه‌رى ناودارى گه‌له‌كه‌مان (محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم)ـمان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان و تێكڕاى كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خواى گه‌وره سه‌بر و ئارامى و دڵنه‌وایی به ئێوه و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
كاكه‌حه‌مه‌ى مه‌لاكه‌ریم جگه له‌وه‌ى یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تییه تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ى خزمه‌تێكى زۆرى به بوارى سیاسی و كولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌دیب و نووسه‌ر و تۆژه‌رێكى ناودارى گه‌له‌كه‌شمان بوو، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكى به‌بڕشت و داهێنان بوو، به ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌پێزودانسقه‌ی ئه‌ده‌بى و رۆشنبیریی و مێژوویی كتێبخانه‌ى كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد بوو، له رووى به‌رهه‌مى ئه‌كادیمى و زانستی و شه‌رعه‌وه جێپه‌نجه‌ى روونه‌و خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به‌و بوارانه‌و رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان كردووه، بۆیه هه‌وڵ و كۆشش و ماندوبوونى مایه‌ى شانازىو رێز‌و پێزانینه و له‌ده‌ستدانیشى زیانێكى گه‌وره‌یه.
جارێكى دیكه سه‌ره‌خۆشى له ئێوه و بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و داواكارین له خواى گه‌وره گیانى كۆچكردوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات..
مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
12/3/2017




