تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک بارەگای رێکخراوی پارتی لەجەلەولا 10 قوربانی لێدەکەوێتەوە

بلند ئیبراھیم - تایبەت بە kdp.info: لەئەنجامى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک بارەگای رێکخراوێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا ھاولاتیەک شەھید بوو ٩کەسی دیکەش برینداربون.
لەمبارەیەوە کامەران مەحمەد بەرپرسی ناوچەی جەلەولای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێدوانێکیدا بە kdp.info رایگەیاند: سەر لەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر10:30 بەیانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەسەر رێگای نێوان بارەگای رێکخراوی پارتی دیمورکاتی کوردستان و بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان تەقیوە و لەئەکامیدا ھاولاتیەک بەناوی عەلی ئەحمەد شەھید بوو و ٩کەسی دیکەش برینداربوون کەیەکێک لەبریندارەکان پێشمەرگەیەکی کۆمیتەی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە.
ناوبراو گوتیشی: لەئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا چوار ئۆتۆمبێلی ھاولاتیانیش سوتاوە و ئێستاش ڕەوشەکە ئارام بۆتەوە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


