بەرپرسی لقی14ى پارتی: بەهۆى هەبوونى هێزى پێشمەرگە رەوشى ئەمنى موصل و ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم تەواو ئارامە

لەبارەی ڕەوشی ئەمنی شاری موصل و ناوچەکوردستانیەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێم بەرپرسى لقى14ى پارتى دیموکراتى کوردستان بە kdp.info ى راگەیاند: رەوشى ئەمنى لەشاری موصل و ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم لە سنورى ئەو پارێزگاىە بەهۆى هەبوونى هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە تەواو ئارامە.
وتیشى پارتە سیاسیەکانى کوردستان بە تایبەتى پارتى و یەکێتى لەو پارێزگایەدا رۆلى بەرچاویان هەیە لە پرۆسەى سیاسى و پێکەوەژیانى برایانەى نێوان هەموو پێکهاتە و ئاین و ئاین زاکان.
عصمەت رەجەب بەرپرسى لقى14ى پارتى ئاماژەی بەوەشدا کە لە ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم هەموو پێکهاتە و ئاین و ئاین زاکانی ئەو پارێزگایە ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن و کارى بازرگانى و هاتووچۆى خویان بەئاسایی به رێوە دەبەن و ئەمنیەتیان بە جوانترین شێوە لەلایەن هێزى پێشمەرگەى کوردستان پارێزراوە .
حکمت موسەیى

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


