مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود مووسا دەكات

بۆ بنەماڵەی مەحموود مووسا مێگەرسۆری
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری مێرگەسۆر و پێشمەرگەی دێرین (مەحموود مووسا)ـمان پێ گەییشت.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكارتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
داواكارین لە یەزدان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێ.
انا لله وانا الە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




