مەکتەبی سەرۆک به جیا، سەرەخۆشی لە خه‌سرۆ گۆران و هەریەک لە خانەوادەی مسته‌فا دۆسته‌کی و خانه‌واده‌ی شێخ ئه‌حمه‌د دەکات

خانه‌واده‌ی زۆر به‌ڕێز مسته‌فا دۆسته‌کی.. به‌ڕێز خانه‌واده‌ی شێخ ئه‌حمه‌د شێخ ئیبراهیم مجزوب.. زۆر به‌ڕێز کاک خه‌سرۆ گۆران
خانه‌واده‌ی زۆر به‌ڕێز مسته‌فا دۆسته‌کی
به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان(مسته‌فا دۆسته‌کی)یمان پێگه‌یشت. سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین. له خوای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی زیاترتان پێببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
به‌ڕێز خانه‌واده‌ی شێخ ئه‌حمه‌د شێخ ئیبراهیم مجزوب
به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی (شێخ ئه‌حمه‌د شێخ ئیراهیم مجزوب) دڵگران بووین. سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و خزمانتان ده‌که‌ین. له خوای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی زیاترتان پێببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
زۆر به‌ڕێز کاک خه‌سرۆ گۆران
دڵگرانین به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی مامی به‌ڕێزتان و که‌سایه‌تی دیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی(حاجی حوسێن ئیسماعیل مه‌عروف). هاوبه‌شی خه‌مم و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و دۆست و خزمانتان ده‌که‌ین. له خوای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی زیاترتان پێببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك




