١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى جه‌ژنى رۆژووى خوشك و برایانى ئێزدی پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى رۆژووى خوشك و برایانى ئێزدییه‌وه‌ په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئێزدییان كرد ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى : -

به‌ ناوى خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان ، به‌ بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى رۆژووى خوشك و برایانى كوردى ئێزدییه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ سه‌رجه‌م ئێزدییان ده‌كه‌ین و به‌و هیوایه‌ین هه‌موو ساڵێك ئه‌و جه‌ژنه‌یان به‌خۆشى و شادى بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان هه‌میشه‌ پته‌و و مكۆم بێت . دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆز .

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار