مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مه‌لا قادر شێخ محه‌مه‌د سكتانی ده‌كات

به‌رێزان خانه‌واده‌ی مه‌لا قادر شێخ محه‌مه‌د سكتانی..
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوای سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول، مامۆستای ئایین و نیشتمان په‌روه‌ر و كه‌سایه‌تیی دیاری شاری هه‌ولێر (مه‌لا قادر شێخ محه‌مه‌د سكتانی) ناسراو به (مه‌لا قادر گه‌ڵاڵه)مان بیست. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خوای گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله واناالیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
22/1/2017




