پارتی له سلێمانی: لایه‌نێكی سیاسی پیلانی ئاژاوه‌ی هه‌یه، ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێك له ئه‌ستۆی عاقڵمه‌ندانی شار و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه

سلێمانی-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری ده‌دات له هه‌بوونی پیلانی ئاژاوه‌گێڕی له‌به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتی له سلێمانی و، هاوكات داوا له له عاقڵمه‌ندانی ئه‌م شاره و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات ڕێ نه‌ده‌ن ئاژاوه له‌به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتی بگێڕن و، ده‌شڵێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێك و ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، له راگه‌یێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی نێردراوه، ئاماژه‌ی داوه به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ گفتوگۆی نێوان مامۆستایانی ناڕازی و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوه و، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خۆپیشاندانی ئه‌مجاره له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان ده‌رده‌چێت و ده‌بێته پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی، كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی ئاراسته ده‌كرێت.
ده‌قی راگەیاندراوێک لە ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە:
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان، خه‌ڵكی تیكۆشه‌ری سلێمانی...
پاش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێناوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆكانی ئه‌م جاره‌دا، ئاگادارین كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ له پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانی لایه‌نێكی سیاسی‌دا، كۆبوونه‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕیی خه‌ڵكانێك به ناوی خۆپیشانده‌ره‌وه بنێرنه به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یان لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێمه هه‌موو لایه‌ك له‌م پیلانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له عاقڵمه‌ندانی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین، ڕێگه له بشێویی ئه‌م ده‌سته و تاقمه بگر‌ن كه به ئارامیی كوردستان و پێشوه‌چوونی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی خۆشحاڵ نین و، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه ڕێگه نه‌ده‌ن ئاژاوه له‌به‌رده‌م باره‌گاكانمان بگێڕن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێك و ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
شایانی باسه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، دوای دیدار و گوێگرتن له مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی، هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی خسته گه‌ڕ و توانی ڕه‌زامه‌ندیی رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت و ڕازییان بكات كه دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناڕازی ئه‌نجام بده‌ن، دیاره ئه‌م دیداره‌ش ڕۆژی (پێنج شه‌ممه) ئه‌نجام درا، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپیشاندانی ئه‌مجاره له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان ده‌رده‌چێت و ده‌بێته پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی، كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی ئاراسته ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كی تیادا نییه و ئێمه‌ش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه به‌چاوی خۆپیشانده‌ر و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی سه‌یری نه‌كه‌ین.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی
پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه
13/1/2017

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


