١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارێزگاری نەینەوا: هاوکارییەکانی هەرێم بۆ خەڵکی نەینەوا نەوە دوای نەوە دەگێڕدرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لەدیداریدا لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند کە هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی نەینەوا نەوە دوای نەوە دەگێڕدرێتەوە و باسی لێوە دەکرێ.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە (نوفل حمادی سلگان) پارێزگاری نەینەوا كرد.

لە دیدارەکەدا (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رۆشنای خستە سەر رەوشی ئەمڕۆی عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و، رۆڵێ هێزە عێراقییەکانیشی لە پرۆسەی رزگارکردنی شاری مووسڵدا بەرزنرخاند.
(میرانی) ئاماژەیشی بە پێوەندی بە هێزی نێوان خەڵکی نەینەوا و هەرێمی کوردستان دا و ئەو پێوەندییەی بە مێژووی ناو برد و ئامادەیی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکارییەک دەربڕی کە خەڵکی پارێزگای نەینەوا پێویستیان بێ.

لای خۆیشیەوە پارێزگاری نەینەوا سوپاسی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ رەخساندنی دیدارەکە و سوپاسی خەڵکی نەینەوای لە رێگەی مەکتەبی سیاسی پارتی گەیاندە حکوومەت و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بۆ ئەو هاوکاریی و حەوانەوەی ئاوارەکان کە هەرێم بۆ خەڵکی نەینەوای کردووە و رایگەیاند کە ئەوەی هەرێم بۆ خەڵکی نەینەوای کردووە نەوە دوای نەوا دەگێڕدرێتەوە و باسی لێوە دەکرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار