١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی کەمال سەبری بەگ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
به‌ڕێزان خانەوادەی کەمال سەبری بەگ
 
 بەداخەوە هەواڵی کۆ‌چی دوایی کەسایەتی ناودار شاری سلێمانی، تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (کەمال سەبری بەگ)مان پێگەشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و تەواوی خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
 
لە خوای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
 
انالله واناالیه را‌جعون
 
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار